یارێکی جوانە، چەندێتی داتاکان لەبنچینەدا پشت بە بەکارهێنانی کەسی خۆت دەبەستێت لە ئینتەرنێتدا، بۆ روونکردنەوە:
ئەگەر حەزتکرد سەیری ڤیدیۆکان بکەیت و چێژ لە گرتە ڤیدیۆکانی یوتیوب وەرگریت، ئامۆژگاریت دەکەین لەو پاکێجانەدا بەشداری بکەیت کە داتای زیاتر لەخۆدەگرن. لەدۆخێکدا ئەگەر زۆربەی بەکارهێنانەکانت تەنها سەیرکردنی وێبسایتەکان و بەکارهێنانی ئیمەیڵ بێت، بەبێ داونڵۆدکردنی وێنە و بینینی گرتە ڤیدیۆکان، ئەوا دەتوانی لەو پاکێجانەدا بەشداری بکەیت کە داتاکانیان کەمترە.
بیرت بێت تۆ هەمیشە دەتوانی پاکێجی مانگی داهاتووت هەموار بکەیت، بەپشتبەستن بە بەکارهێنانت.
بۆ ئەوەی بیرۆکەیەکت پێبدەین دەربارەی قەبارەی ئەو داتایانەی بەکاریان دەهێنیت بەنزیکەیی، ئەم خشتەیەی خوارەوەمان دروست کردووە:
بڕی داتای پێویست |
چاڵاکی لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت |
30-50 KB |
ئیمەیڵ ئەگەر تەنها نووسین بێت |
250-350 KB |
داونڵۆدکردنی لاپەڕەی وێب |
10-20 MB |
دابەزاندنی ئەپڵیکەیشن یان یاری |
400-600 KB |
گوێگرتن لە گۆرانی ماوەی 3 خوولەك |
120-160 MB |
بینینی ڤیدیۆی ماوە 5 خوولەك ( لە يوتيوب) |
600-800 MB |
یەك کاتژمێر پەخشی فیلمی کواڵێتیی مامناوەند |
Comments
0 comments
Article is closed for comments.