کاراکردنی سیمکارتی فرۆشگا لە رێگەی ئەپڵیکەیشنی ئوودییەوە ئاسانە!
ئەگەر لە رێگەی کوشك و بنکەکانی تایبەت بە ئێمەوە سیمکارتی ئوودیت کڕی دەتوانی لە ئەپڵیکەیشنی ئوودییەوە تۆماری بکەیت و کارای بکەیت.
ئەو پرسیارانەی کە لەوانەیە بەخەیاڵتدا بێن!
1-ناوی خۆم لە ئوودی تۆمار کردووە، چۆن دەتوانم لە رێگەی ئەپڵیکەیشنەوە سیمکارت کارا بکەم؟ بە چەند هەنگاوێکی ئاسان و خێرا دەتوانی سیمکارتی ئوودی کارا بکەیت، ئەوەی لە سەر تۆ پێویستە ئەن هەنگاوانەی خوارەوە پەیرەو بکەیت:
هەنگاوی یەکەم: ئەپڵیکەیشنی ئوودی بکەرەوە
هەنگاوی دووەم: "کاراکردنی سیمکارتی فرۆشگا" لەلاپەڕەی سەرەکییدا هەڵبژێرە
هەنگاوی سێیەم: سکانی ئەو باڕکۆدە بکە کە لەسەر بەرگی سیمکارتەکەدا هەیە، یان ئەو ژمارانەی لەسەر سیمکارتەکەدا هەن بەدەست بیان نووسە.
هەنگاوی چوارەم: دەستبنێ بە"سکانی باڕکۆد"
دواتر قۆناغی هەڵبژاردنی ژمارە یان پاکێج دەست پێ دەکات.
هەنگاوی یەکەم: هەڵبژاردنی ژمارە
ژمارەیەکی پێشنیارکراوت لەلایەن ئوودییەوە بۆ دەردەکەوێت
دەتوانی ژمارەیەکی نوێ هەڵبژێرێت، دەستبنێ بە "دەمەوێ ژمارەیەکی دیکە هەڵبژێرم"
بەدوای ئەو ژمارەیەدا بگەڕێت کە بەدڵتە، یان راستەوخۆ لەو ژمارانەی کە هەن هەڵبژێرە. پاشان دەستبنێ بە "دواتر".
هەنگاوی دووەم: هەڵبژاردنی پاکێج
لە پاکێجە پێشنیارکراوەکاندا ئەو پاکێجە هەڵبژێرە کە لەگەڵ تۆدا دەگونێت، یان "حەزدەکەم پاکێجی تایبەت بەخۆم دروست بکەم" هەڵبژێرە.
بڕی ئەو خوولەك و گێگایانە هەڵبژێرە کە لەگەڵ تۆدا دەگونجێن و دەست بنێ بە "دواتر"
هەنگاوی سێیەم: ئەکاونتێکی ئوودی تایبەت بە خۆت دروست بکە
ناوت داخل بکە
ئیمێل
پاسوۆرد یان لە رێگەی ئەکاونتەکانی سۆشیال میدیاوە ئەکاونتەکەت تۆمار بکە
دەستبنێ بە " بەردەوام بە"
هەنگاوی چوارەم: پێداچوونەوەی داواکاریی
پێداچوونەوە بۆ ژمارە و پاکێجەکەت بکە و ئەگەر حەزت کرد دەتوانی بیانگۆڕیت.
ئەگەر هەیە کۆدی داواکاریی یان پڕۆمۆکۆد زیاد بکە
مەرج و ئەحکامەکان هەڵبژێرە لەدوای خوێندنەوەیان.
کلیك لەسەر دواتر بکە
هەنگاوی پێنجەم: پارەدان
ئەو شێوازەی پارەدانە هەڵبژێرە کە بۆ تۆ گونجاوە لە رێگەی (کارتەکانی متمانەی بانکی یان زين كاش یان کارتەکانی پڕکردنەوەی زین)
لەدوای هەڵبژاردنی شێوازی پارەدان، پرۆسەی پارەدانەکە تەواو بکە و دەستبنێ بە دواتر، رستەیەکت بۆ دەردەکەوێت و نووسراوە پرۆسەکە سەرکەوتوو بوو.
هەموو شتێك تەواوە، ئێستا سیمکارتەکەت ئامادەیە بۆ ئەوەی بەکاری بێنیت.
2- لە کوێ دەتوانم سیمکارتی ئوودی بکڕم؟ ئێستا لەم شوێنانەی خوارەوە دەست دەکەوێت:
بەغدا – مەنسوور شەقامی 14 رمضان بەرامبەر بانکی متمانی عێراقی
بەغدا - المنصور - شەقامی الأسواق المركزية – ناو مۆڵی مەنسوور
بەغدا / ناوچەی الصدر – گەڕەکی الأمانة – نزیك گۆڕەپانی مظفر
بەسرە-الجزائر – نزیك نەخۆشخانەی ابن غزوان
فەلوجە–شەقامی گشتی– بەرامبەر فەرمانگەی شارەوانی فەلوجە
نەجەف – گەڕەکی سەعد – شەقامی موسەننا
کەربەلا - سەعدییە – شەقامی پارێزگا
3- لە دوای کاراکردنی سیمکارت لە فرۆشگا، چی بکەم؟ / چۆن بڕۆمە ناو ئەکاونتەکەم؟
لەرێگەی ئەپڵیکەیشنی ئوودییەوە "چوونەژوورەوە" هەڵبژێرە و دواتر ئیمەیل یان ژمارە لەگەڵ پسوۆرد داخڵ بکە.
Comments
0 comments
Please sign in to leave a comment.