هەموو ئەوەی لەسەر تۆیە ئەنجامی بدەیت پەیڕەوکردنی چەند هەنگاوێکی سادە و روونە لە رێگەی ئەپڵیکەیشنی ئوودییەوە و بەم شێوەیە:
- ئەپڵیکەیشنەکە دابەزێنە بە کلیککردنی ئێرە
- " هەر ئێستا ببە بەشێك لە ئێمە" هەڵبژێرە
ئێستا قۆناغی هەڵبژاردنی ژمارە یان پاکێج دەست پێ دەکات
- ژمارەیەکی پیشنیارکراوت لەلایەن ئوودییەوە بۆ دەردەکەوێت، یان دەتوانی ژمارەیەکی نوێ هەڵبژێرێت، دەستبنێ بە "ژمارەی خۆت هەڵبژێرە"
بەدوای ئەو ژمارەیەدا بگەڕێت کە بەدڵتە، یان راستەوخۆ لەو ژمارانەی کە هەن هەڵبژێرە. پاشان دەستبنێ بە "دواتر".- لە پاکێجە پێشنیارکراوەکاندا ئەو پاکێجە هەڵبژێرە کە لەگەڵ تۆدا دەگونێت، یان "پاکێجەکەت دروست بکە" هەڵبژێرە.
- بڕی ئەو خوولەك و گێگایانە هەڵبژێرە کە لەگەڵ تۆدا دەگونجێن
- دەست بنێ بە "دواتر"
ئەکاونتێکی ئوودی تایبەت بە خۆت دروست بکە
- ناوت داخل بکە لەگەڵ ئیمێل و پاسوۆرد یان لە رێگەی ئەکاونتەکانی سۆشیال میدیای تایبەت بەخۆتەوە ئەکاونتەکەت تۆمار بکە
دواتر دەتوانی شێوازی بەدەستهێنانی سیمکارتی ئوودی دەستنیشان بکەیت لە رێگەی (دیلیڤەری یان وەرگرتن لە فرۆشگا)
لە کاتی هەڵبژاردنی گەیاندن بۆ ماڵەوەدا- پارێزگا و شارەکەت دەستنیشان بکە
ناونیشانەکەت لەسەر نەخشە دەستنیشان بکە- خانەی ناونیشان پڕ بکەرەوە( ناوی شەقام، ناوی باڵەخانە، ژمارەی شوققە، ژمارەی تەلەفۆن)
- دەستبنێ بە پەسەندکردنی ناونیشان.
- وادەی گەیاندن هەڵبژێرە (مێژوو و کات)
- پێداچوونەوە بە داواکارییەکەت بکە (ژمارە، پاکێج، ناونیشان، شێوازی وەرگرتن، وردەکارییەکانی گەیاندن و دیلیڤەریی)
- ئەگەر هەبێت کۆدی داواکاریی یان پڕۆمۆکۆد زیاد بکە
مەرج و ئەحکامەکان بخوێنەوە و رەزامەندی لەسەر بدە- دەستبنێ بە دواتر
- نوێنەرەکەمان لەو کات و مێژووەی تۆ دەستنیشانتکردووە سیمکارتەکە دەگەیەنێتە لای تۆ.
- ئەگەر "وەرگرتن لە فرۆشگا"ت هەڵبژارد، ئەو شار و ناوچەیەی تۆ تیایدایت هەڵبژیرە
- ئەو بنکەیەی لەتۆوە نزیکە بۆ وەرگرتنی سیمکارتەکە دەستنیشانی بکە
- پێداچوونەوە بکە بۆ داواکارییەکەت و ئەو ژمارە و پاکێجەی کە هەڵتبژاردوون و دەتوانی بە ئارەزووی خۆت بیانگۆڕیت.
- شێوازی پارەدان هەڵبژێرە (زین کاش یان کارتی متمانە)
- دەستبنێ بە دواتر
- ژمارەی داواکارییەکەت بپارێزە، دواتر بڕۆ بۆ بنکەکە و ژمارەی داواکارییەکە بە کارمەند نیشان بدە
بەمەش هەنگاوە پێویستەکانی داواکاریی سیمکارتی ئوودیت جێبەجێ کرد
Comments
0 comments
Please sign in to leave a comment.