دەتوانی دەست بکەیت بە رێوشوێنەکانی گەیاندنی سیمکارت و کۆکردنەوەی بەڵگەنامەکانی تایبەت بەخۆت لە رێگەی ئەثلیکەیشنی oodi، بەڵام پێویستە ناونیشانێك هەڵبژێریت بۆ ئەوەی سیمکارتەکەت بۆ بگەیەنینە ئەوێ، هەروەها یەکێك لە کاتە بەردەستەکانی گەیاندن هەڵبژێرە. لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەکە لە رێگەی ئەپڵیکەیشنەوە چاودێری بریکار بکە بەڕێگاوە دەبێت بەرەوە ناونیشانەکە، ئەگەر حەزتکردن کاتی گەیاندن یان ناونیشانەکە بگۆڕیت، دەتوانی بە ئاسانی لە رێگەی ئەپڵیکەیشنەوە ئەم کارە بکەیت بەڵام بەر لەوەی بریکارەکە دەست بە گەشتەکەی بکات بۆ لای تۆ. ئەگەر وادەی گەناندکەت لەدەست چوو خەمت نەبێت، دەتوانی لەماوەی 30 رۆژدا بۆ جاری دووەم کاتێکی دیکەی گەیاندن هەڵبژێریت و ژمارەکەشت پارێزراو دەبێت، بەڵام، ئەگەر نەتوانرا لە دوو هەوڵدا بیگەیەنینە دەستت، ئەوا داواکارییەکەت هەڵدەوەشێتەوە.
Comments
0 comments
Please sign in to leave a comment.