بۆ کورتە نامە:
زۆربەی کورتەنامەکان لەماوەی چەند خوولەکێکدا بە وەرگر دەگەن، بەڵام ئەگەری ئەوەش هەیە ئەم پرۆسەیە تا 48 کاتژمێر بخایەنێت.
ئەو کاتەی ناتوانیت نامە بنێریت و بەشداربووی دیکەش ناتوانێت وەری بگرێت:
• دڵنیابەرەوە لە بوونی باڵانسی کورتە نامە (SMS)ی ماوە لە پاکێجەکەتدا. ئەگەر نامە نەبوو، هەموو کاتێك دەتوانی پاکێجی زیادە بکڕیت.
• ئەگەر وەرگر لەدەرەوەی عێراقدا بوو دواتر نامەکانی بەدەست دەگات، یان بەدەستی ناگات، بەگوێرەی ئەو وڵاتەی رووی تێکردووە،.
• لە ئامێرەکانی ئەندرۆید، دەتوانی ژمارەی خزمەتگوزاریی کورتە نامەکان SMS دابنێیت، دڵنیابەرەوە لە رێکخستنی لەسەر (9647802999920+)
• ئامێرەکە بکوژێنەوە و جارێکی تر دایگیرسێنەوە و هەوڵبدە بۆ جاری دووەم نامە بنێریتەوە.
• ئەگەر هیچ هەوڵێك سەرکەوتوو نەبوو، سیمکارتەکە لەسەر ئامێرێکی دیکەی تەلەفۆن دابنێ. ئەم هەنگاوە یارمەتیدەرت دەبێت لە زانینی کێشەکە ئاخۆ لە ئامێرەکەدایە یان لە سیمکارتەکە.
ئەو کاتەی ناتوانیت کورتەنامە وەرگریت:
• هەندێك ئامێر (وەك ئامێرەکانی ئایفۆن) فاکتەری فیلتەری نامە لەخۆدەگرن، ئەو نامانەی کە گومان هەیە نەویستراو بن بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەخرێنە ناو فۆلدەری جیاکراوەوە.
• دەکرێ ئەپڵیکەیشنە دەرەکییەکانی وەك True caller یان Hiya لەسەر ئامێرەکەتدا کورتەنامەکان فیلتەر بکەن، ئەگەر ئەم کارەت بوێت.
نامەکانی دەنگ و رەنگ MMS
oodi پاڵپشتی لە نامەکانی دەنگ و رەنگ MMS ناکات. ئەم خزمەتگوزارییە ٢٠ ساڵ لەمەوبەر باش بوو. ئێستا رێگای زۆر ئاسانتر هەیە بۆ ناردنی وێنە.
Comments
0 comments
Please sign in to leave a comment.