بەداخەوە، ئەمە کێشەیە، زۆر جار لەکاتی پەیوەندیکردندا یارمەتیت دەدەین کێشەکە بزانین، ئەگەر هیچ شتێك نابیستیت، بەڵام پەیوەندیکردنەکە هێشتا کارا نییە، لێرەدا هەندێك شت بۆ تۆ کە دەتوانیت چێکیان بکەیت:
ئەگەر لەناو عێراقدایت، هەندێك هۆکار هەیە لەوانەیە وات لێبکەن نەتوانی پەیوەندیکردن ئەنجام بدەیت:
1. دڵنیابەرەوە لە باڵانسی خوولەکەکان لە پاکێجەکەتدا:
• ناتوانی پەیوەندی ئەنجامبدەیت تەنها ئەگەر خوولەکت لە بەشداریکردنی مانگانەدا هەبێت. ئەپڵیکەیشنی oodi بکەرەوە و دڵنیابەرەوە لە بڕی خوولەکی ماوە.
• ئەگەر پەیوەندی بە ژمارەی وڵاتێکی تر بکەیت، دڵنیابەرەوە لەوەی خزمەتگوزاریی پارەدان بەگوێرەی بەکارهێنان کارایە و باڵانسی پێویستیشت هەیە بۆ پەیوەندیکردن.
2. بڵۆککردنی پەیوەندیکردنەکان
دڵنیابەرەوە لەوەی تایبەتمەندی بڵۆککردنی پەیوەندیکردنەکان دانەگیرساوە لە رێگەی پەیوەندیکردن بە ##33#*. پێویستە وشەی "پەکخراو" لە ژێرەوە بڵۆککردنی پەیوەندییە دەنگییەکانەوە بێت، ئەگەر کارا بوو، پەیوەندی بکە بە #1*33# بۆ ئەوەی پەکبخرێت.
3. لەوانەیە کێشەیەك لە سیمکارتدا هەبێت.
دڵنیابەرەوە لەوەی سیمکارتی تەلەفۆنەکەت کارایەی (دۆخی سیمکارتی هێڵ لە ئامێرێکی تردا تاقیبکەرەوە بۆ ئەوەی دڵنیابیت لە کارکردنی ئامێرەکەت)
4. پێویستە سیگناڵی تۆڕ لەسەر ئامێرەکەتدا هەبێت
دڵنیابەرەوە لەوەی مۆبایلەکەت سیگناڵی هەیە و کۆنێکت بووە بەoodi.
هەوڵبدە مۆبایلەکەت دووبارە داگیرسێنیتەوە (یان دۆخی فڕۆکە بۆ ماوەی 10 چرکە کارا بکە) بۆ ئەوەی بتوانی هەوڵی دووبارە کۆنێکت بوون بە تۆڕەوە بدەیت.
ئەگەر لەدەرەوەی عێراقدا بیت:
• تکایە دڵنیابەرەوە لەوەی پاکێجێکی زیادەی کارای رۆمینگت هەیە ەگەڵ بوونی خوولەکی ماوە، هەروەها لە رووماڵی ئەو وڵاتەی کە رووت تێیکردووە یان پێویستە خزمەتگوزاریی پارەدان بەگوێرەی بەکارهێنان بۆ رۆمینگ کارا بێت و باڵانسی پێویستیشت هەبێت.
• ئەگەر پاکێجێکی زیادی کارای رۆمینگت هەبێت، دڵنیابەرەوە لەوەی مۆبایلەکەت کۆنێکت بووە بە یەکێك لە هاوبەشانی رۆمینگی ئێمە- دەتوانی لەئەپڵیکەیشنی oodi لیستەکەیان لە پاکێجە زیادەکان ببینیت.
ئەگەر بێتو هیچ کام لەوانەی باس کران یارمەتیدەر نەبوون لە چارەسەرکردنی کێشەکە، تکایە پەیوەندی بکە بە تیمی هاوکاریی تایبەت بە ئێمە و ئێمەیشی ئامادە دەبین بۆ هاوکاریکردن.
Comments
0 comments
Please sign in to leave a comment.