ئەگەر هێڵی زینت هەیە، دەتوانی لەکاتی هاتنە ناو ئوودیدا ژمارەکەت بمێنێت، بەڵام پێویستە لەکاتی خۆتۆمارکردنت لە ئەپڵیکەیشندا ئەم شتە هەڵبژێریت. ئەگەر دەکرێ ئەوە لەبەرچاوبگریت کە پێویستە لەسەر ئێمە دڵنیابینەوە لەوەی تۆ خااوەنی ژمارەکەیت، لەگەڵ کۆکردنەوەی هەندێك بەڵگەنامە بۆ ئەوەی بتوانین گواستنەوەکە تەواو بکەین.
دڵنیابەرەوە لە بوونی خاوەنی ئەسڵی هێڵ لەو کاتەی نوێنەری دیلیڤەری دەگات یان لەو کاتەی دەچیتە بنکەی فرۆشتن، پێویستە بەڵگەنامەی پێویستت لابێت، کە بریتییە لە ناسنامەی باری شارستانی یان کارتی نیشتیمانی یاخود پاسپۆرت لەگەڵ کارتی زانیاریی نیشتەجێبوون بۆ هەڵگرانی رەگەزنامەی عێراقی، پاسپۆرت و کارتی نیشتەجێبوون یان ڤیزای مەڵتی بۆ بیانییەکان.
بە کاراکردنی سیمکارت، ژمارەکەت بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەبێت بە oodi.و دەتوانی لە هێڵی oodi سوودمەندبیت.
Comments
1 comment
وعليكم السلام
Please sign in to leave a comment.