چەندین هەنگاو هەیە دەتوانی تاقییان بکەیتەوە ئەگەر داتاکان لە ئێستادا کار ناکەن،
1. ئەپڵیکەیشنیoodi بکەرەوە دڵنیابەرەوە لە بڕی داتای ماوە لە بەداریکردنەکەتدا. ئەگەر هیچ داتایەك نەبوو، دەتوانی هەموو کاتێك دەتوانی داتا لە پاکێجە زیادکراوەکاندا بکڕیت.
2. لەوانەیە سیمکارت کێشەیەکی هەبێت.
• دڵنیابەرەوە لە کارکردنی سیمکارت. (سیمکارتەکە لەسەر ئامێرێکی تردا تاقی بکەرەوە، بۆ دڵنیابوون لەوەی بە دروستی کاردەکات)
3.تۆڕی Wi-Fi دابخە، ئەگەر کارایە، بۆ ماوەی دوانزە چرکە دۆخی فڕۆکە لە ئامێرەکەتدا هەڵبژێرە، دواتر دایبخە.
4. دڵنیابەرەوە لەوەی داتاکانی تەلەفۆنەکەت کاران.
5. دڵنیابەرەوە لەوەی سیگناڵی تۆڕێ تەلەفۆنەکەت دیارە و کۆنێکت بووە بە oodi
ئەگەر لەدەرەوەی عێراق بیت:
• دڵنیابەرەوە لەوەی کە لە پاکێجێکی رۆمینگدا بەشداریت کردووە، پێویستە کارا بێت لەگەڵ بوونی بڕی داتاکان بۆ بەکارهێنان لەو وڵاتەی تیایدایت.
• دڵنیابەرەوە لەوەی ئامێرەکەت کۆنێکتە بەیەکێك لە کۆمپانیا دیاریکراوەکانی تەلەفۆن بۆ -بەکارهێنانی ئینتەرنێت- دەتوانی لە رێگەی پاکێجە زیادکراوەکانی رۆمینگ لە ئەپڵیکەیشنی oodi لیستەکەیان ببینیت.
لە دۆخی بەردەوامبوونی کیشەکەدا، پەیوەندی بە سەنتەری خزمەتگوزاریی بەشداربووانەوە بکە و دڵنیادەبینەوە لە چارەسەرکردنی.
هەروەها دڵنیابەرەوە لە رێکخستن و ئامدەکارییەکانی ئامێرەکەت لە رێگەی پەیڕەوکردنی ئەم رێنماییانەوە لێرە.
Comments
0 comments
Please sign in to leave a comment.