ئێمە oodi. یەکەمین خزمەتگوزاریی پەیوەندیکردنی دیجیتاڵین لە عێراقدا، زین العراق پێشکەشی دەکات لە رێگەی ئەپڵیکەیشنێکی داهێنەرانە لەسەر مۆبایلدا. oodi توانات پێدەدات بەتەواوەتی کۆنتڕۆڵی بەکارهێنانەکانی خزمەتگوزارییەکانی مۆبایلەکەت بکەیت.
تۆ بڕیاری هەموو شتێك دەدەیت! هەر لە ژمارەکەتەوە بگرە تا ئەو پاکێجەی دەتەوێت لەگەڵ خزمەتگوزارییە زیادەکان، هەروەها هەر کاتێك بتەوێت بەدڵی خۆت توانای دەستنیشانکردن و چاودێریکردنی پارەدان و خەرجییەکانت پێدەدات! oodi خزمەتگوزارییەکی دیجیتاڵییە بەتەکنەلۆجیا و خێرایی 4G، و دەبێت بە پلاتفۆرم و سەکۆیەك بۆ شێوازێکی ژیانی دیجیتاڵی!
oodi ئەپڵیکەیشنێکی گونجاوە
دەتوانی پاکێجی تایبەت بەخۆت دیزاین بکەیت. دەتوانی خوولەك و داتای ئینتەرنێت بەگوێرەی پێداویستی خۆت زیاد بکەیت، دەتوانی پاکێجی زیادکراو بکڕیت. بەبێ ئاڵۆزی و بێ پابەندبوون، بەڵام لەبەرامبەر ئەو شتەی کە دەتەوێت پارە دەدەیت.
oodi بە شەفاف و روونە
هەر کاتێك بتەوێت لەرێگەی ئەپڵیکەیشنەوە بەدواداچوون بۆ بەکارهێنان و خەرجییەکانت بکەیت، هیچ کتوپڕی و شتێکی سەیر لە فاتوڕەکاندا نابینیت.
oodi بەکارهێنانی ئاسانە
دەتوانی پاکێجەکانی زیادە یان پاکێجە زیادکراوەکان بکڕیت، تەنها ئاوا نا، دەتوانی بەچەند چرکەیەك باڵانس یان داتاکان بۆ بەکارهێنەرانی oodi بنێریت، هەموو ئ ەمانە لە رێگەی ئەپڵیکەیشنی oodi ئەنجامدەدرێن.
oodi خێرایە
خێراترین 4G لە عێراقدا پێشکەش بە تۆ دەکەین، لەگەڵ رووماڵی تۆڕ لەسەرتاسەری وڵاتدا. بۆ یاری و پەخشی ڤیدیۆ و ئارەزووەکانی تر نموونەییە.
دەتوانی هەموو شتێك لە رێگەی ئینتەرنێتەوە ئەنجام بدەیت
لە رێگەی ئینتەرنێتەوە لە oodi دا بەشداری بکە، بێئەوەی بڕۆیت بۆ هیچ شوێنێك. سیمکارتەکەت دەگەینینە بەردەم دەرگای ماڵەکەت، بۆ ئەوەی بتوانی لەگەڵ ئێمەدا ببیت بە بەشداربوو لە ماڵی خۆتدا ئاسوودە بیت.
هەموو کاتێك ئامدە دەبین. دەتوانی بە زیاتر لە رێگایەك پەیوەندیمان پێوە بکەیت: ئەپڵیکەیشنی oodi، ئیمەیل، وێبسایت، چات، پەیجەکانی سۆشیال مێدیا.
هەروەها دەتوانی پەیوەندی بکەیت بە خزمەتگوزاریی بەشداربووان لەرێگەی ژمارە 345. لەپێناو ئێوەدا بەردەوام ئامادەین و کاردەکەین بۆ ئەوەی ئەزموونەکەتان لەگەڵ خزمەتگوزارییەکانماندا باشتر بێت.
Comments
0 comments
Please sign in to leave a comment.